تا ئێستا... توركیا و ڕیفراندۆم
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

تا ئێستا... توركیا و ڕیفراندۆم

 

 

هیچ گومان لە كاردانەوەی وڵاتانی دراوسێ لە ریفراندۆمی كوردستان نەبوو، لەوەش زیاتر وا چاوەروان دەكرا كە ڕاستەوخۆ فشارەكان ببنە كردەیی‌و تەنها لە بواری قسەكردندا نەوەستێتەوە...توركیا نزیكترین وڵاتی كوردستان بوو، بە هۆكاری زۆر...

سەرانی توركیا بەتایبەت سەرۆك ئاردۆغان ‌و سەرۆك وەزیران لێدوانی توندیان لەوبارەیەوە وەشاند، ئەو هەڵوێستە ئەگەر چی دەبێت بە ئاسایی وەربگیرێت، بە بۆچونی ئێمە دەبێت ئەو گوتارانە هەر بدرێن ۆ بدرانایە لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە:-

1- ناوخۆی توركیا، دەزانیین لە ناو توركیادا ڕەوتێكی توندی تورك پەرست هەن، جێنشینەكانی ئەتاتوركن، میدیاكانی توركیا تەواو سەرقاڵی ناوخۆی كوردستانن، نوسەرە دیارەكان بەتایبەت لە ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق )ی نزیك لە دەوڵەت، هانی ئەنجامدانی كردەی سەربازی دەدەن پێش ئەوەی ئاڵۆزی بگاتە ناو خاكی توركیا..

2- بۆ ڕازیكردنی ئێران، ئەم هەنگاوەی كوردستان، لە بەشێكیدا پەویەندی ڕاستەوخۆی بەهەردولاوە هەیە، هەردوكیان وەك ترسێك بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەیبینن، بەگوێرەی هەندێك زانیاری تایبەت، ئێرانییەكان هانی توركیا دەدەن بۆ گرتنی هەڵوێست ‌و كردەی سلبی دژ بە هەرێم بە ئیعیتباری ئەوەی كە پەیوەندی هەرێم لەگەڵ توركیا بەهێزترە وەك فرۆشتنی نەوت، بۆ ئەوەی ئێران وەك توركیا دەترسێت هەوڵی جوڵاندنی پەكەكە نەدات دژ بە توركیا، ئەوە ئەگەر بە هەنگاوی كەمیش بێت وەڵامدانەوەیەكی كەمی ئێران لەلایەن توركیاوە پێویستە...

3- هەستیارترین شتێك لای توركیا بواری ئاسایشە، توركیا ترسی تەواوی هەیە لەوەی كە كوردستان توانای ڕاگرتنی پەكەكەی نەبێت ‌و دەوڵاەتی كوردستان ببێتە بازگەی سەربازی بۆ هێرشكردنە سەر خاكەكەی، بۆیە ئەو لێدوانانە ئاسەواری داهاتویی دەبێت، توركیا دەڵێت ئەگەر ئاوابێت ئەوە ئێمەش ئاوا دەكەین..

دورنییە كە 20% ی ئەو تەهدیدانەش بێت، ببێتە كردەوە، بەڵام لە كۆتاییدا زۆر ڕێگر هەن سنور بۆ توركیا دەكێشن ‌و كاردانەوەكانی سنوردار دەكەن‌و هەندێكیشی پوچەڵ دەكەنەوە..

پارتی دادو گەشە پێدان یەك ڕۆژ پاش گشتپرسی، بڕیاری پاراستنی پەیوەیندی قوڵی خۆیانی دا لەگەڵ گەلی كورد و بەردەوامبوون لەو پەیوەندییە قوڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە، ئەمە هەنگاوێكی زۆر دڵخۆشكەرە، ئەگەر چی قابیلی گۆرانیشە..

هەندێك لەنوسەرە نزیكەكان لە ناوەندەكانی بڕیار لە ئەنقەرە، لە لێكدانەوەكانیاندا، بەدور لە هاندان، وای بۆ دەچن كە لە بەرژەوەندی توركیا نییە بە هیچ شێوەیەك ‌و لەباریش نییە بۆ ئەردوغان كە كردەی سەربازیی دژ بە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات، یان سیاسەتێك بگرێتە بەر كە داهاتووی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كوردستاندا لەدەست بدات...

تا ئێستا...كورد پێویستی بە نانی سێ هەنگاو هەیە بەرامبەر بە توركیا :-

1- دڵنیا كردنەوەی حكومەتی توركیا كە كوردستان پێویستی بە توركیا هەیە لەكاتی بە دەوڵەت بوندا زیاتر لە ئێستا، چونكە هێمنی‌و ئارامی ‌و دراوسێیەتی باش لە فاكتەرە سەرەكییەكانی سەركەوتن ‌و گەشەسەندن ‌و بەرەو پێش چونی هەر دەوڵتێكن، بۆیە هەرگیز كوردستان نەك نابێتە هۆی تێكدانی ناوخۆی توركیا، بەڵكو هاوكاری پاراستنی ئاسایشیشی دەبێت، بۆ ئەمە ڕێكەوتنێك دەخوازێت لەنێوان هەردولا لەسەر بنەماكانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و بەڵێنامە نێونەتەوەییەكان..

2- پەكەكەش لێرەدا پێویستە هاوكاربێت..نزیكی لە میحوەری ئێران نەیكات بەمایەی لەباربردن یان خولقاندنی ئاژاوە بۆ دەوڵەتی چاوەڕوانكراو..قسەكردنی راستەوخۆ لەگەڵ سەرانی پەكەكە گرنگە، هەرگیز نەبێتە ئامێر بەدەست بەغدا یان تاران یان بە هۆكاری ململانێی ناوخۆیی كوردی، شەڕ بفرۆشێت، لەم كاتەدا شەڕكردن لەگەڵ توركیادا وەك تەقاندنەوەی سندوقەكانی دەنگدانی گشتپرسی وایە..یەك ئامانج دەپێكن..

3- ئاكپارتی، 60 ئەندام پارلەمانی كوردی هەیە، پێویستە كاریان لەسەر بكرێت، جێگری سەرۆكی حیزب كوردێكی ئامەدە، دەبێت رۆڵای هەبێت لە داڕشتنی پەیوەندی نێوان كوردستان ‌و ئە..ئەنكةره بێت ڕێگربن لە هەر كردەیەكی ناڕەحەتكردن یان برسیكردنی گەلی كوردستان، هیچ بەهایەكی ئیسلامی‌و ئینسانی مۆڵەتی برسیكردن یان گەمارۆدانی میلەتێك كە مافی سروشتی سەرەتایی خۆی پراكتیك كردووە نادات، لە ڕابوردودا پەكەكە هۆكارێكی ڕاستەوخۆ بووە بۆ دەستێوەردانی سەربازی توركی بۆ ناو خاكی كوردستان، ئەم حاڵەتەی ئێستا لە ئارادایە هەرگیز تێكەڵ بە پاساوی دژایەتیكردنی تیرۆر ناكرێت وەك توركیا دەیووت، ئێستا حاڵەتێكی تایبەت بە گەلێكە، هەر ئازاردانێكی، پارتی دادو گەشەپێدان بە گشتی ‌و ئەندامە كوردەكان بە تایبەتی دەخاتە ژێر پرسیاری میسداقییەتەوە ...لێرەدا یەكگرتوو خۆی ئاسا ئەبێت ڕۆڵەكانی درێژە پێبدات ...

 

أهم أخبار