به پاڵپشتی سعودیه و ئیمارات ، سودان و لیبیا بەرەو چاره نوسی نادیار
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

به پاڵپشتی سعودیه و ئیمارات ، سودان و لیبیا بەرەو چاره نوسی نادیار

سودان به وه ناسراوه كه له ٥٠ ساڵی ڕابوردودا
چه ندین کودە تای سه ربازیی
تێیدا ڕویداوه ،به بێ ئه وه ی خوێنێکی
ئه وتۆ بڕژێ و سه رۆک بکوژرێ .
ئه لبه شیریش وه کو ئه فسه رێکی پله باڵا ، دواین
سه رۆکه ،که له ساڵی ١٩٨٩ دا
به کوده تایه کی سه ربازی حکومه ته که ی سادق المهدی ڕوخاندو له یه ک کاتدا وه ک
سه رکۆمارو سه رۆکوه زیرانیش
ده سه ڵاتی ڕه های گرته
ده ست ..
له وکاته شه وه له چه ندین قۆناغدا ،
ئۆپۆزسێون هه وڵی ڕوخاندنیان دا ،به ڵام پێیان نه کرا، چونکه سوپای له گه ڵدا بوو، توانی تاڕادده یه ک کۆتایی به کێشه ی دارفور بێنێ ، جگه له وه باشوری سودانیش به ڕاپرسی جیابونه وه و گوشاره نێوده وڵه تی کان له سه ر خه رتوم که می کرد ،
هه روه ها ڕه وشی ئابورییش
به و ئه ندازه یه خراپ نه بوو ، به ڵکو ئومێدی باشبونی
لێده کرا ، به هۆی هه ڵگرتنی به شێک له گه مارۆکانی ئه مریکاو گرێدانی په یوه ندی زیاتر له گه ڵ چیندا.
ئێستا له ژێر گوشاری ڕه وشی ئابوری و بێکاری وهه ژاری
خه ڵکه که یدا ، ماوه ی
چه ن مانگێکه جه ماوه ر ڕاپه ڕیون و داوای ڕۆیشتنی البشیر ده که ن ، ئه ویش هه رجاره ی به ڕێو شوێن و به مانۆڕێک
ده یه وێ هێوریان کاته وه ،
به ڵام دیاره بێهوده یه و سوودی نه بوه و نابێ ، چونکه له ڕاستیدا له ژێر گوشاری ئابڵۆقه ئابوریه کان و خه رجیه سه ربازیه کاندا ، ڕۆژ به ڕۆژ ئابوری
وڵاته که به ره و داته پینی زیاتر ده چێ و ناڕه زاییه کانیش له زیاد بووندان ، ئه لبه شیریش شکستی خوارد له چاککردنی باری ئابوری وبژێوی خه ڵک .. دیاره فاکته ری ئه قلیمی و نێو ده وڵه تیش ڕۆڵی گه وره
ده بینێت له توند کردنی گوشاره ناوخۆییه کاندا ..
نه یارانی ڕژێمه که ی البشیر، له سعودیه و ئیماراتی عه ره بی ، که خاڵی یه که می ستراتیجی هه ردوکیان له م قۆناغه دا بریتیه له دژایه تیکردن و لێدانی هه ر ئه زمونێکی سیاسی ئیسلامی، یان نیمچه ئیسلامی ، هه روه کو له میسرو
یه مه ن و قه ته رو تورکیادا بینیمان و ده یبینین.. ئه و دوو ڕژێمه له پاش شۆڕشی لیبیاوه
که وتونه ته پیلانگێڕان له دژی
حکومه تی شه رعی ته رابلوس
و به هه موو توانه یه کیانه وه هاوکاری لیوای خانه نشینکراو (خه لیفه حه فته ر) ده که ن و به شی زۆری ڕۆژهه ڵاتی لیبیای کۆنترۆڵکردوه و ئێستاش وا
شه ڕو په لامار گه یشتۆته
ده روازه ی ته رابلوسی
پایته ختی حکومه تی شه رعی و چاودێران پێشبینی جه نگێکی خوێناوی و کاره ساتی گه وره ی مرۆیی ده که ن ..
به ڕای خۆم بۆ سودان باشتر وایه
البشیر وه کو بوته فلیقه ی
جه زائیر ، ده رگایه ک بۆ خۆی
بکاته وه و ته سلیمی ئیراده ی گه ل بێ و په نا بۆ توندو تیژی و
خوێنڕێژی نه بات و ده س له کار
بکێشێته وه و وڵات له وه زیاتر به ره و هه ڵدێر نه بات.
به ڵام لیبیا که ئه گه ری
شه ڕێکی گه وره له ته رابلوس
له ئارادایه ،ئه گه ر کۆمه ڵگه ی نێوده وڵه تی به رگری له حکومه تی شه رعی السراج
نه که ن ، ئاسته مه له به رده م
هێزه کانی حه فته ر ی پاڵپشتکراو له لایه ن ڕیازو
ئه بوزه بیه وه ، به چاودێری واشنتۆن ، بتوانێت خۆی ڕابگرێ .
کۆنترۆڵکردنی ته رابلوس و ڕوخاندنی عومه ر به شیر له سودان ، سه رکه وتنێکی دیکه ی ئه و به ره یه یه ،که (مونسیف
مه رزوقی) سه رۆکی پێشوی تونس به ( محور الشر) ناوزه دی
کردن و به مه ترسی بۆ سه ر
هه ریه که له تونس و جه زائیرو ده سکه وته کانیان له پاش شۆڕشی تونس و ڕاپه ڕینی
گه لی جه زائیر له دژی
بوته فلیقه و ده سله کارکێشانه وه ی ، ده زانن.

أهم أخبار