بەهۆی كەڵەكەبوونی نەوت لەئەمبارەكانی جیهان و سیاسەتی سعودییە لەبارەی پرسی سنوورداركردنی هەناردەی نەوت، جارێكی تر نرخی نەوتی دابەزاند.
لەگەڵ ئەوەی چەند ووڵاتێكی ئۆپێك ئامادەن هەناردەی نەوت سنوورداربكەن لەپێناو بەرز كردنەوەی نرخەكان، بەڵام جارێكی تر سعودییە ئاستەنگی دروست كردو رازی نییە هەناردەی نەوت كەمبكاتەوە، ئەمە جگە لەكەڵەكەبوونی نەوت لەئەمبارەكانی جیهان، ئەوەش كاریگەری نەرێنی كردۆتە سەر نرخەكانی نەوت و جارێكی تر دایبەزاندۆتەوە.
بەپێی نرخی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆتە (33.94) دۆلارو بەرمیلێك نەوتی خامیش بۆتە (30.48) دۆلار.