یانەیەكی ئاسیا بەدەوڵەمەندترین یانەی جیهان دەستنیشانكرا
كوردی عربي English

News SPORT OPINION INTERVIEWS PHOTO GALLERY VIDEO GALLERY ABOUT
x

یانەیەكی ئاسیا بەدەوڵەمەندترین یانەی جیهان دەستنیشانكرا

ئاژانسێكی حكومی دەوڵەمەندترین یانەكانی جیهان ئاشكرادەكات و ناوی بارسا و ریال مەدرید لە پلەی یەكەم نابینرێت".

ئاژانسی (Xinhua)ی فەرمی حكومەتی چین ، ناوی سێ یانەی ئاشكراكرد كە دەوڵەمەندترین یانەی جیهانن ، لەوانە یانەیەكی چینی پلەی یەكەمی گرتووە".

ئاژانسەكە روونیكردەوە : " یانەی گوانگزهۆی چینی بە (3000) ملیۆن یۆرۆ پلەی یەكەمی دەوڵەمەندترین یانەكانی جیهانی گرتووە ، هەرچی یانەی ریال مەدریدە بە (2939) ملیۆن یۆرۆ پلەی دووەمی گرتووە".

ئەمەو ئاژانسەكە ناوی بارسێلۆنای پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا و جیهانی خستۆتە پلەی سێیەم كە خاوەنی (2830) ملیۆن یۆرۆیە".

In case you missed it