ڕێنمایی نوێ لەسەر كەمكردنەوەی ئازاری پشت‌ و مل لەكاتی شۆفێریكردندا، بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێنمایی نوێ لەسەر كەمكردنەوەی ئازاری پشت‌ و مل لەكاتی شۆفێریكردندا، بزانە

 

زۆرێك لەشۆفێران لەكاتی شۆفێریكردندا، بەتایبەتی بۆ ماوەیەكی دوور‌و درێژ، بەهۆی دانیشتن بۆ ماوەی دوور‌و درێژ‌و نەجوڵان، بەدەست پشت‌و ئێش مل ئێشەوە دەناڵێنن.

 

لەم ڕاپۆرتەدا كۆمەڵێك ڕێنمایی پسپۆڕانی چارەسەری سروشتی دەخەینەڕوو، كە ئازاری پشت‌و مل لەكاتی شۆفێریكردندا زۆر كەمدەكەنەوە.

بۆ ئەو شۆفێرانەی گرفتی تەندروستی بڕبڕەی پشت‌و ملیان هەیە، پێویستە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بكەن: -

1/ تایمدانی سوكانی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی گونجاو‌و بەو شێوەیەی بگونجێت لەگەڵ جەستەی شۆفێر، بۆئەوەی ماسولكەكانی شان‌و مل دوچاری ئازار‌و ماندوبوون نەبن.

2/ تایمدانی كوشن بەشێوەیەك، بەزریەكەی‌و دووری لەسوكان‌و سكلێتەری بەنزین‌و ئیستۆب‌و كلاجەوە، گونجاوبێت ‌و بەگوێرەی جەستەی شۆفێر بێت.

3/ بەكارهێنانی سەرین بۆ پشت، بۆئەوەی بڕبڕەی پشت شێوەی نیمچە چەماوەی سروشتی خۆی وەربگرێت‌و ئازاری پێنەگات‌و ماندوو نەبێت.
4/ بەتاڵكردنی گیرفانەكانت لەكاتی دانیشتن‌و شۆفێری كردندا‌و لابردنی ئەم شتانە لەوانە: مۆبایل‌و جزدانی پارە، كە جزدان لەگیرفانی دواوە، گۆشەیەكی نا سروشتی دروستدەكات‌و كاریگەریی بۆ سەر بڕبڕەی پشت دروست دەكات.

5/ لەكاتی سەفەرە دوور‌و درێژەكاندا، باشترە شۆفێر پشوو بدات‌و بۆ ماوەیەك ڕێ بكات، بۆئەوەی سوڕی خوێن‌و ماسولكەكانی لەشی چالاك ببنەوە.

6/ پسپۆڕان تەكید لەوە دەكەنەوە، لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەم ڕێنماییانەدا زۆر گرنگە‌و پێویستیشە، ئەو شۆفێرانەی گرفتی تەندروستی پشت‌و ملیان هەیە، چارەسەریش بەكاربهێنن.

هاوكات پسپۆڕانی ئەڵمانی ئامۆژگاری شۆفێران دەكەن، سەرەڕای وەستان‌و پشوودانی كورت لەكاتی سەفەركردندا‌و جوڵە‌و ڕێكردن، هاوكات گرنگە ئەو شۆفێرانە كە گرفتی تەندروستی پشت‌و ملیان هەیە، شێوازی دانیشتنیان لەكاتی لێخۆڕیندا بگۆڕن، بۆئەوەی پشوو بەماسولكەكانی شان‌و ملیان بدەن.

 

 

 

ئامادەكردنی: فوئاد هەورامی

 

هه‌واڵی گرنگ