زانیاریی نوێ لەسەر بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاریی نوێ لەسەر بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری بزانە

 

لێپرسراوی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لەبەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەو شۆفێرانەی مۆڵەتەكانیان بەهۆی ڕاگرتنی دەوامەوە بەسەر چووە سزا نادرێن و تەنها پارەی رسوماتی نوێكردنەوە دەدەن.

 

موقەدەم شیلان عوسمان لێپرسراوی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لەبەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند: ئەو شۆفێرانەی كە مۆڵەتی لێخورینی ئۆتۆمبیلەكانیان بەسەرچووە لە رۆژی 4-3-2020ەوە تاوەكو 15-6-2020 هیچ سزاو غەرامەیەك بۆمەبەستی نوێكردنەوە نایانگرێتەوە تەنها پارەی رسوماتی نوێكردنەوە دەدەن.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەگوێرەی خشتەیەكی ڕێكوپێك كاری تاقیكردنەوەی فێرخوازانی نوسینگەكانی شۆفێری بۆئەنجامدانی تاقیكردنەوەی تیۆری رێكدەخەنەوەو هەرنوسینگەیەك بەگوێرەی ئەو نۆرەیەی كە بۆی دەستینشان دەكرێت، كارەكانیش لەكاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانیەوە دەستپێدەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ