بەشێك لە پسپۆڕانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل چەند هەڵەیەكی باویان خستەڕوو كە نابێت شۆفێران لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا ئەنجامیان بدەن و بە ئەنجامدانی زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت.
هەڵەكان بزانە:
1- نابێت بە هیچ شێوەیەك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ڕابكێشرێت لە D یان لە R یان لە P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەكی زۆر كورت.
2- نابێت بەهیچ شێوەیەك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ئۆتۆمبێلێكی تر ابكێشرێت، چونكە زیان بە كلاجەكانی ناو گێڕ دەگەیەنێت.
3- نابێت لەڕێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێت بە گێڕ
4- نابێت گێڕ لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوكاتەی بە تەواوی دەوەستێت.
5- هەندێ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكان پلەی گەرمی رۆنی گێڕت پێ دەڵێن، هەركاتی ئاگاداری كردیەوە كە پلەی گەرمی ڕۆنی گێڕ بەرزبۆتەوە، دەبێت ڕایبگری تا سارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی كەش و هەوا
6- هەوڵ بدەن لەكاتێك كە ئۆتۆمبێل ڕادەگرن سەرەتا بیكەنە N ، پاشان برێك ڕابكێشن، دواتر بیكەنە P، بۆئەوەی دوایی كە داتانەوە بەگێڕ D بە زەحمەت نەچێتە گێڕ و كرتەی نەیات بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم.