ئه‌و ده‌رمانه‌ی چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا ده‌كات ده‌هێندرێته‌ كوردستان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌و ده‌رمانه‌ی چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا ده‌كات ده‌هێندرێته‌ كوردستان

كوردیو

دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكە  ئەو دەرمانە ڕوسییە ده‌هێنێته‌ هەرێمی كوردستان، كە وەكو چارەسەری كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 20-6-2020 دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە ڕایگەیاندووە، "دەزگاكەمان بە سپۆنسەری د.تەها ڕەسوڵ ئەو دەرمانە ڕوسییە دێنێتە كوردستان، كە وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕەزامەندی لەسەرداوە بۆ بەكارهێنان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش وەك چارەسەری كۆرۆنا بەكاربێت و هێنانی ئەم دەرمانە خۆبەخشانە دەبەخشرێتە نەخۆشخانەكان و دەستپێشخەرییەكی دیكەی دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكەیە لەو بوارەدا.

دەرمانی ئەڤیفاڤیر، دەرمانێكی ژاپۆنییە و زانایانی پزیشكی ڕوسیا پەرەیان پێداوە، بە ڕێژەی %90 تووشبووانی كۆرۆنا چاكدەكاتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عەبدولڕەحمان حوسێنی، باڵیۆزی عیراق لە ڕوسیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگه‌یاندبوو، “داوام لە حكوومەتی ڕووسیا كردووە دەست بە دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بكات بۆ فرۆشتنی دەرمانی (ئەڤیفاڤیر) بە عیراق".

 

هه‌واڵی گرنگ