بەشێك له‌ فەرمانبه‌ری بانكه‌كانی هەرێم پاداشت ده‌كرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەشێك له‌ فەرمانبه‌ری بانكه‌كانی هەرێم پاداشت ده‌كرێن

كوردیو

بەپێی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەرجەم بەرپرس و فەرمانبەرانی بانكەكان بۆ مانگی (حوزەیران) پاداشت كران.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان  كە گشتێنراوە بۆ بانكەكان و ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21-6-2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌، بڕیار دراوە لەسەر ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی بە پاداشت كردنی سەرجەم بەرپرس و فەرمانبەرانی بانكەكان بۆ ئەوانەی بە فعلی لەدەوامدابوون و لە 5 ڕۆژ زیاتر مۆڵەتییان نەبووە لەو مانگەدا.

هەر بەپێی نووسراوەكە، “بۆ بەڕێوەبەر بڕی 175 هەزار دینار و بۆ بەرپرسی بەش 150 هەزار و بۆ فەرمانبەران 125 هەزار و خزمەتگوزارەكان و كرێی ڕۆژانە و گرێبەستەكان بڕی 125 هەزار دینار دیاری كراوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، نزیكه‌ی دوو مانگە مووچە نەدراوە بە فەرمانبەران و لە ماوەی سێ‌ مانگی ڕابردووشدا تەنها مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەشكراوە و حكومەتی هەرێم دەڵێت: “پارەی پێویستیان نییە بۆ مووچە” .

 

 

هه‌واڵی گرنگ