هەموو كەس بەكارەكانی ناسا ئاشنا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەموو كەس بەكارەكانی ناسا ئاشنا دەكرێت

 

 

ناسا لە یادی دەستبەكاربوونی هابڵدا كارێكی نوێ دەكات و هەموو كەس بە كارەكانی ئەو تەلسكۆبە ئاشنا دەكات.

تەلسكۆبی هابل یەكێكە لەو تەلیسكۆبە زۆر گرنگانەی (30) ساڵ لەمەوبەر وەك پرۆژەیەكی هاوبەشی ئاژانسی ناساو ئاژانسی فەزایی ئەوروپی دەست بەكار بووەو یەكێكە لەو تەلیسكۆبە گرنگانەی تا ئێستا ناسرابێت و زۆرترین دەستكەوتی هەبووە لەبواری گەردونناسی و دۆزینەوەی نهێنییەكانی گەردوون.

بەپێی پێگەی ڕەسمی ناسا، تەلیسكۆبی هابڵ (24) سەعاتی شەو ڕۆژو هەر حەوت ڕۆژەكەی هەفتە بەردەوام و بێوچان خەریكی گەڕانە بۆ ئاشكراكردنی نهێنییەكانی گەردون، كەواتە مێژووی بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانی ڕەنگە ڕێكەوتی ڕۆژی لەدایكبوونی ژمارەیەكی زۆری دانیشتوانی سەرزەوی بكات.

لەم سۆنگەیەوە ئاژانسی ناسا بیری لە پرۆژەیەك كردۆتەوە بە مەبەستی ئەوەی هەموو كەسێك هەست بە ئەركەكانی ئەو تەلیسكۆبە بكات، بۆیە لە یادی (30) ساڵەی دەستبەكاربوونی ئەو تەلیسكۆبە بەناوبانگەدا ئاژانسەكە لینكێكی ئامادە كردووە كە هەموو كەس دەتوانێت ڕۆژو مانگ و ساڵی لەدایكبوونی بنوسێت و لەوێوە بزانێت لە ڕۆژی لە دایكبوونی ئەودا هابڵ چ نهێنییەكی گەردوونی ئاشكرا كردووەو لینكەكەش ناو

what-did-hubble-see-on-your-birthday) (ە، واتە (ببینە لە ڕۆژی لەدایك بوونەكەتدا هابل سەیری چیكردووە یان چی دۆزیوەتەوە) و هەموو كەسێكیكیش دەتوانێت بە هاشتاگی (# Hubble30) ئەنجامی دۆزینەوەكەی هابل لە رۆژی لەدایكبوونەكەی ئەودا لەگەڵ هاوڕیكانی بەش بكات.

تەلسكۆبی هابل بە بودجەیەكی (2) ملیار دۆلاری دروستكراو لە (24)ی مانگی نیسانی ساڵی (1990) دا لە ڕێگەی كەشتی دیسكەڤەرییەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كراو لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەوی لە خولگەیەكدا جێگیر كراو بە دووریی (563) كیلۆمەتر بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوەو درێژیی تەلیسكۆبەكە (15.9) و تیرەكەی (4.2) مەترە.

بەپێی هەواڵێكی بڵاوكراوەی كەشتی نووح، ئەم تەلیسكۆبە ناتوانێت وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ بگرێت، بەڵكو تەنها بە ڕەش و سپی وێنەكان دەگرێت، چونكە كامێراكانی ئەو تەلیسكۆبە تەنها بە ڕەنگی خۆڵەمێشی و بە تۆنی جیاواز وێنەكان دەگرن و دواتر لەڕێگەی كۆمپیوتەرەوە چارەسەر دەكرێت و ڕەنگە سروشتییەكانی ئەو تەنانە دەردەكەوێت كە هابل وێنەیان دەگرێت و پاشانیش ناسا بڵاویان دەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ