تەندروستی جیهانی داوای زیاتر لە 31 ملیار دۆلار دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی داوای زیاتر لە 31 ملیار دۆلار دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

 

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە ڕێبەرایەتی شەڕی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات دەڵێت، پێویستی بە (31) ملیارو (300) ملیۆن دۆلار هەیە لە ماوەی (12) مانگی داهاتوودا بۆ پێشخستنی تاقیكردنەوەكان، چارەسەری و بەرهەمهێنانی ڤاكسین.

ڕێكخراوەكە دەڵێت، (3.4) ملیار دۆلار هەتا ئێستا كۆكراوەتەوەو هێشتا 27 ملیارو 9 سەد ملیۆن دۆلار ماوە كە 13 ملیارو 7 سەد ملیۆنی ئەو بڕە پارەیە دەستبەجێ پێویستە.

داواكارییەكەی WHO لە كاتێكدایە هەوڵ دەدات 500 ملیۆن تاقیكردنەوەو 245 ملیۆن كۆرسی چارەسەركردن هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2021 بگەیەنێت بە وڵاتانی هەژارو مامناوندی.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ ڕێكخراوە هاوپەیمانەكانی دروستكردنی دەرمان، دابین كردنی دارایی و بڵاوكردنەوەی كەرەستەی پێویست سەنتەرێكیان بەناوی ACT-Accelerator پێكهێناوە بۆ خێراكردنی توێژینەوەو چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری كۆڤید 19.

سەبارەت بە كارەكانی ئەو نێوەندەی كە لە مانگی 4 بۆ خێراكردنی كارەكان دامەزرا، WHO و گروپە تەندروستییە جیهانییەكان دەڵێن پەتای كۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ملیۆنان كەس و زیان گەیاندن بە ئابوری لە جیهاندا.

ڕێكخراوەكە دەڵێت، تێچوونی تەواوی كارەكانی ACT-Accelerator زۆر لەو پارەیە كەمترە كە سندوقی بانكی جیهانی دەڵێت مانگانە ئابوری جیهانی لەدەستیدەدات بەهۆی پەتای كۆرۆناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ