كوردی‌و
پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 28-6-2020 پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه،"هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، ئاگادار دەکەینەوە کە بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزێگای هەولێر، لە کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی سێ شەممە 2020.6.30، تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 2020.7.4، دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند.