بەپێی ئەو ژمارانەی لە وەزارەتی تەندروستی ئێران تۆماركراون ، بەرزترین ژمارەی مردن بەهۆی كۆرۆنا لەماوەی رۆژێكدا لەو وڵاتە تۆماردەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران (سیما سادات لاری) رایگەیاند : " لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا (162) كەس گیانیان لەدەستداوە".
راشیگەیاند : " لەوەتەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە وڵات یەكەمجارە ئەم ژمارەیەی مردووان تۆماربكرێت ، پێشتر بەرزترین ژمارە لە (4)ـی نیسان بوو لەماوەی رۆژێكدا (158) كەس گیانیان لەدەستدا".
جێی باسە ئێستا لەكۆی (225205) تووشبوو لە وڵاتی ئێران (10670) كەس گیانیان لەدەستداوە و (186180) كەسیش چاكبوونەتەوە.