نوێترین زانیاری له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی توندی هاتووچۆ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی توندی هاتووچۆ

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هیچ پلانێکیان بۆ راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی نییە.

ئەمرۆ چوارشەممە 1-7-2020، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: لە ئێستادا هیچ پلانێکیان بۆ راگەیاندنەوەی بریاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە پارێزگای سلێمانی نییە و ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر ئەنجامی باشیان هەبووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، ووتیشی: "بارودۆخەکە بەراورد بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا  ترسناک نییە".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، به‌ پێی بریاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی روبەروبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، راگرتنی دەوامی فەرمی دامودەزگا حکومیەکان جگە لە فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان تاوەکو 4ی تەمموز به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ