سلێمانی... بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی، حەوت شوێن دادەخرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی، حەوت شوێن دادەخرێن

 

سەرۆكی لیژنەی دوی سەر بەلیژنه هاوبەشەكانی‌ قائیمقامیەتی سێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی پەبەندنەبون بە رێنماییەكانی تەندروستی رێكارەكانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی حەوت شوێن دادەخات.

 

بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دوی سەر بەلیژنه هاوبەشەكانی‌ قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەرپێچركردن لە رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی و پابەندنەبون بەبڕیارەكانی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی و كردنەوەی شوێنەكانیان، لیژنەكە چوار هۆڵی وەرزش، دو گازینۆی بلیارد و یەك كافتریای نێرگەلە كێشان دادەخات.

 

وتیشی: بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەكردنی قەرەباڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا كاتێكی نادیار بڕیاری داخستنی كافتریای نێرگەلە و گاینۆ و هۆڵەكانی وەرزشكردن، هەر شوێنێكیش پابەندنەبێت و بكرێتەوە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێن.

 

ئاماژەی بۆئەكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر حەوت شوێنەكە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ