ئه‌مڕۆ واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له هه‌ولێر كۆتایی پێ دێت، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ماوه‌كه درێژناكرێته‌وه.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-7-2020 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر تایبه‌ت به رێكاره‌كانی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببێته‌وه ، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ری (كوردی‌و) كه‌وتووه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له پارێزگاكه هه‌ڵده‌گیرێت، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سنووردار جێبه‌جێده‌كرێت و هه‌ندێك شوێن به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 844 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 252 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 231 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.