به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك توشبونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات خۆپارێزی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 ی ته‌موزی 2020 دلێر قادر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "سڵاو له‌هه‌مو براده‌ر و خزمان، له‌دواین پشكنینما ده‌ركه‌وت كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوم".
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن وتی، داوا له هه‌موان ده‌كه‌م كه‌خۆپارێزی بكه‌ن، خودای گه‌وره هه‌موان بپارێزێت.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركوك، هه‌زار و 471 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا 74 مردن هه‌یه، 504 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.