ئەمرۆ و سبەی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ و سبەی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

لەگەل ئەوەی ئێستا لەمانگی حەوت و لە وەرزی هاوینین بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی بڵاو كردەوەو بەپێی خشتەكە ئەمرۆو سبەی چەند شوێنێك مووچە وەردەگرن .

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ یەک شەممە و سبەی دووشەممە 5-6 /7/ 2020 مووچەی وەزرارەتی شەهیدان و کەس وکاری شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە فەرمانبەران و موچەخۆران لەهەندێ ناوچەی هەرێم بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە بایكۆتی دەوامیان كرد و نارەزایەتیان دەربری لەبەرامبەر خەم ساردی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم .

 

 

هه‌واڵی گرنگ