بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، کە شەوی ڕابردوو شەممە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند دەوامی سەرجەم نەخۆشخانەکانی ڕاوێژکاری و نەشتەرگەریی سارد ڕادەگیرێت و تەنها دەوامی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن بەردەوام دەبێت.
لە بڕیارەکەدا کە لە 13 خاڵ پێکهاتووە و واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، دکتۆر دلۆڤان محەممەدی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە، "دەوامی سەرجەم فەرمانگە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکانی ڕاوێژکاری و نەشتەرگەریی سارد تاوەکو 19ی تەمموز ناکرێنەوە، دەوامیش لەو شوێنانەی کراوەن بەشێوەی %50 دەبێت".