هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەمڕۆ یەكشەممەوە كراوەیە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بەهەمان ئەو رێكخستنی نۆرەیەی لە پێشوو بۆیان دانرابوو.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو وتی :ئاگەداری سەرجەم هاووڵاتییان دەكەینەوە كە پێشتر لە سستمی سەردانیكردن ناوی خۆیان تۆمار كردبوو بۆ سەردانكردنی بەشەكانی هاتوچۆی هەولێر و نۆرەیان بۆ دانرابوو، ئێستە دەتوانن سەردانی بكەن.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی، ئەو كەسانەی لە هەفتەی رابردوو پێویست بوو سەردان بكەن، دەتوانن بەهەمان نۆرە سەردان بكەنەوە و پێویست بەدووبارە نۆرە ناكاتەوە، هەر هاووڵاتییەك نۆرەكەی دەكەوێتە ئەو رۆژەی كە لەهەفتەی رابردوو بۆی دانرابوو.

 

هه‌واڵی گرنگ