عێراق..په‌رله‌مانتارێك گه‌نده‌ڵیه‌ك به‌بڕی 9 ملیار دۆلار ئاشكراده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..په‌رله‌مانتارێك گه‌نده‌ڵیه‌ك به‌بڕی 9 ملیار دۆلار ئاشكراده‌كات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،  9 ملیار دۆلاری داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بەهەدەر دەڕوات.

 مازن عەبدولمونعیم فەیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)  بڵاویكرده‌وه‌: "بە پێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت و نۆ ملیارەكەی تر چارەنووسی نادیارە و بەهەدەر دەڕوات".

 ئەندامه‌كه‌ی لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات  "دەبێت حكوومەتی ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات، دەبێت چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكوومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێ".

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت و چیتر لێبوردنی گومرگی نەدرێتە گەورە بەرپرسانی عێراق و كۆمپانیاكانیان و بازرگانان.

 

هه‌واڵی گرنگ