وەزیری كارەبا: لەم مانگەدا 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدەینە هاوڵاتیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری كارەبا: لەم مانگەدا 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدەینە هاوڵاتیان

وەزیری کارەبای هەرێم دەڵێ، بۆ ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکەن و رۆژانە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوبەشانی كارەبا دەدەین.

کەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"لەم مانگەدا لە بەنداوی دوکان 275 مەتری موکەعەب لە چرکەیەکدا ئاو بەردەدرێتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهینانی کارەبا لە بەنداوی دوکان لە 120 مێگاواتەوە بۆ 200 مێگاوات، لە دەربەندیخانیش بەرهەمێهێنانی کارەبا لە 70 مێگاوەتەوە بۆ 90 مێگاوات هەڵكشاوە.

وەزیری كارەبا زیاتر گوتوویەتی:"جگە لە بەنداوەکان، چەند رێککەوتنێکی دیکەیان کردووە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.

دەشڵێت، "رێککەوتنێکی دیکەیان کردووە بۆ دابینکردنی هەزار مێگاوات کارەبا لە ماوەی 30 مانگدا، هەروەها رێکەوتنی زیادکردنی 300 مێگاوات کارەبای بەرهەمهاتوویان کردووە لە پرۆژەکانی ئاودا لە سنوری ناوچەكانی سۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین و گەرمیان، هەروەها ڕێکەوتن کراوە بۆ بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات کارەبا لە گەرمیان کە لە رێگەی غازەوە بەرهەم دەهێنرێت".

بەوتەی كەمال محەمەد وەزیری كارەبا، لەمانگی ڕابردوو رۆژانە نزیکەی 16 کاتژمێر و 30 خولەک کارەبا بە تێکڕا دابەشکراوە و هەوڵیشدەدەن بۆ ئەم مانگە پێدانی کارەبا لە 17 کاتژمێر کەمتر نەبێت.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزەکانی هاوین و زستان، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە هەرێم کەمدەبێتەوەو ئەمەش بەهۆی نەناردنی سوتەمەنی بۆ ویستگەكانی بەرهەمهینانی كارەبا لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەلایەك و زۆری خواست لەسەر كارەبا بۆ ئامێرەكانی گەرمكردنەوەو ساردكردنەوە لەم دوو وەرزەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ