كوردیو ئامارەكانی كۆرۆنا لەسلێمانی بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوردیو ئامارەكانی كۆرۆنا لەسلێمانی بڵاو دەكاتەوە

هەرچەندە لە پارێزگای سلێمانی  زیاترلەپێنج هەزار هاوڵاتی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بەڵام زۆربەی هەرەزۆری ئەو توشبوانە لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن و تەنها ژمارەیەكی كەمیان لە نەخۆشخانەكاندان.

 

بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی پێنج هەزارو 741كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەوژمارەیەش 1372كەس چاكبونەتەوە و 229كەسیش گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و140كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان.


هەربەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش لەئێستادالەناونەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیدا تەنها (208) حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا هەن ژمارەیەش، 17 توشبووش لە یەكەی چاودێری وردن و ژمارەیەكی كەمیش لە توشبووەكان پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكرد هەیە.


لەبەدواداچونێكی كوردیوشدا لەسەر توشبوانی كۆرۆنا ئەوە دەركەوتوە كە زۆربەی توشبوەكان لەمالەوە لەژێر رێنمایی پزیشكیدا چارەسەر وەردەگرن و رۆژانەش لەرێگەی تەلەفۆنەوە لە تەندروستیان دەپرسرێت و تەنها ئەو نەخۆشانەی كە باری تەندروستیان ناجێگیرە یان تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵیەوەیە داخڵی ناو نەخۆشخانەكان دەكرێن.


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش لە دوو رۆژی رابردوودا كۆی گشتی نەخۆشانی كۆرۆنای لە ئامارێكدا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی بڵاو كردوەتەوەكە تەنها 233كەس لەنەخۆشخانەدا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ