ئەمرۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت

لەگەڵ ئەوەی ئێستا لەمانگی حەوت و لە وەرزی هاوینداین بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی بڵاو كردەوەو بەپێی خشتەكە ئەمرۆ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن .

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ٧ی ٢٠٢٠، موچەی وەزارەتی پەروەردە، بەشی ناوشار دابەشدەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كەرۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی ٢١٪ موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوەو فەرمانبەران و موچەخۆرانیش لەهەندێ ناوچەی هەرێم بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە بایكۆتی دەوامیان كرد و نارەزایەتیان دەربری لەبەرامبەر خەم ساردی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم .

 

 

هه‌واڵی گرنگ