هەرێم ... دۆخی تەندروستی (30) تووشبووی كۆرۆنا نا جێگیرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەرێم ... دۆخی تەندروستی (30) تووشبووی كۆرۆنا نا جێگیرە

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت دۆخی تەندروستی (130) كەس خراپە ، بەڵام (30) لەوانە لەژێر چاودێری چڕن.

محمد قادر ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ، نزیكەی (400) پزیشك و كارمەند لەماوەی رابردوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، چوار لەوانە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی : " لەئێستادا دۆخی (130) تووشبووی كۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێم خراپە ، (100) تووشبوو پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە ، (30) كەسیشیان تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان".

 

هه‌واڵی گرنگ