ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە شارۆچكەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ مین بە سەربازێكی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە و برینداربوو و لەئێستاشدا ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
بەپێی زانیارییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 9-7-2020، لە شارۆچكەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ مین بە سەربازێكی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە و دوای ڕووداوەكە بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان تەندروستی ئەو بریندارە جێگیرەو هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانی نەماوە، تەنها قاچێكی برینداربووە.