كوردیو
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان چهند بڕیارێك لهبارهی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا دەخوێن و نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان رادهگهیهنێت.
ئهمرۆ پێنجشهممه 9-7-2020 وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست (كوردیو) كهوتووه بڵاویكردووهتهوه،ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و دەوامی زانکۆکانیان وەستاوە، بەڵام بەشێوەی (ONLINE) بەردەوامن لە خوێندن. ئەوا بە هەمان شێوازی خوێندنی ئاسایی ماوەی خوێندنی (ONLINE) ـەکەیان و بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار دەکرێت. واتە ئەو ماوەیەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوازی (ONLINE) بەردەوام بوون لە خوێندن وەک ئەوە وایە کە نیشتەجێی وڵاتی خانەخوێ بووبن.
ئاماژهی بهوهشداوه،ئەو قوتابی و خوێندکارانەی مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە، بەڵام دەستیان بە پرۆسەی خوێندن نەکردووە، ناکرێت بەشێوازی (ONLINE) دەست بە خوێندن بکەن.
دهقی بڕیارهكانی وهزارهتی خوێندنی باڵا:
یەکەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و دەوامی زانکۆکانیان وەستاوە، بەڵام بەشێوەی (ONLINE) بەردەوامن لە خوێندن. ئەوا بە هەمان شێوازی خوێندنی ئاسایی ماوەی خوێندنی (ONLINE) ـەکەیان و بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار دەکرێت. واتە ئەو ماوەیەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوازی (ONLINE) بەردەوام بوون لە خوێندن وەک ئەوە وایە کە نیشتەجێی وڵاتی خانەخوێ بووبن.
دووەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە گەڕاونەتەوە و دەوامی زانکۆکانیان وەستاوە، بەڵام بەشێوەی (ONLINE) بەردەوامن لە خوێندن ، ئەوا بەهەمان شێوازی خوێندنی ئاسایی ماوەی خوێندنی (ONLINE) ـەکەیان و بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار دەکرێت. واتە ئەو ماوەیەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوازی (ONLINE) بەردەوام بوون لە خوێندن وەک ئەوە وایە کە نیشتەجێی وڵاتی خانەخوێ بووبن.
سێیەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و زانکۆکاکنیان شێوازی خوێندنی (ONLINE) پەیڕەوناکات، ئەوا ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان تا ئەو کاتەی کە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەنەوە ( راستەوخۆ بە شێوازی (ONLINE) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، واتە بۆیان بە مۆڵەتی خوێندن هەژماردەکرێت بە مەرجێک تەواوی بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.
چوارەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی دەرەوەی وڵات (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) کە لەبەر هەر هۆیەک بێت نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، زانکۆکانیان شێوازی خوێندنی (ONLINE) پەیڕەوناکات، ئەوا ماوەی مانەوەیان لە وڵاتی خانەخوێ تا ئەو کاتەی کە دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەنەوە ( راستەوخۆ بە شێوازی (ONLINE) بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، واتە بۆیان بە مۆڵەتی خوێندن هەژماردەکرێت بە مەرجێک تەواوی بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.
پێنجەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە، بەڵام دەستیان بە پرۆسەی خوێندن نەکردووە، ناکرێت بەشێوازی (ONLINE) دەست بە خوێندن بکەن.
شەشەم: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە مۆڵەتی خوێندنیان تەواوبووە و بەڵام خوێندنەکەیان تەواو نەکردووە، ئەوا پێویستە داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتی خوێندن بکەن بە هەمان رێکاری پێشوو کە لە درێژکردنەوەی مۆڵەتی خوێندن بۆ قوتابی و خوێندکارانی دەرەوەی وڵات پەیڕەو دەکرا.