لە هەولێر شەقامێکی نوێ دروست دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە هەولێر شەقامێکی نوێ دروست دەکرێت

سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دەستكراوە بە دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولیر.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9-7-2020 لە پەیجی فەرمی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر دروستكردنی شەقامێكی نوێ لە شاری هەولێر ڕاگەیەنراوە، كە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێكی ٣٠ مەتریەو دەكەوێتە گەڕەکی فەرمانبەران، پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرو لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار لە گەڕەکی فەرمانبەران دەستپێکردووە.

درێژی پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٦٠٠ مەتر درێژی لەگەڵ دانانی ئاوەرۆی لولویی بە درێژ ی ٤٨٠ مەتردەبێت، بۆ دروست کردنی شەقامەكە ماوەی ٧٥ ڕۆژ تەرخان کراوە، بەتەواو بوونی پڕۆژەکە جەنجاڵی لەو شوێنە نامێنێت. 

پڕۆژەكە بە گوژمەی  ١٠٨ ملیۆن و ٨١٠ هەزار دینارەو لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێدەکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ