لە ولایەتی تەکساس لە ئەمریکا پیاوێک دوای بەشداریکردنی لەئاهەنگێکدا بە ناوی" ئاهەنگی کۆڤید 19 " توشی پەتاکە دەبێت و بهو هۆیهوه گیانلەدەستدەدات.
ئهمڕۆ دوو شهممه 13 ی تهمموزی 2020 بەگوێرەی ئاژانسی NBCی ئەمریکی،لە شاری سان ئانتۆنیۆ لە ولایەتی تەکساس ژمارەیەک گەنج بە مەبەستی گاڵتەکردن بە پهتای کۆرۆنا "ئاهەنگی کۆڤید 19 "یان رێکخستوە و تا دەریبخەن راست نیە و کەس توش نابێت.
دوای بەشداریکردنیان لەئاهەنگهكهدا بۆ ماوهی کەمتر لە هەفتەیەک بەشێکی زۆری ئامادەبوانی ئەو ئاهەنگە بەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا تیایاندا پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ههروهها بهپێی بەیاننامەیەکی نەخۆشخانەی سان ئەنتۆنیۆ، یەکێک لەو گەنجانەی کە ئاهەنگەکەی رێکخستوە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لهلایهن خۆشییهوه جەین ئەپلبی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سان ئەنتۆنیۆ ئاماژهی بهوهدا، كه نهخۆشه گهنجهكه چەند ساتێک بەر لە گیانلەدەستدانی بە یەکێک لە پەرستارەکانی وتوە" وامزانی کۆرۆنا فێڵێکی سیاسیە، زۆر پەشیمانم".
جەین ئەپلبی ئهوهشی خستۆته ڕوو، هێشتا بەشێکی زۆری شەقامی ئەمریکی پێیان وایە کۆرۆنا تەنها پیر و نەخۆش دەکوژێت و ژمارەیەکی زۆریش هەر لە بنەرەتدا باوەڕیان پێی نیە.