كوردیو
ژنێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، دوای راگەیاندنی مردنەکەی زیندووبووەوە.
لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێكی تهمهن 63 ساڵ توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا به ناوی (تەلیعە فایەق ساڵح)، لە گوندی خاکوخۆڵی سەر بە پارێزگاكه، دوای 20 خولەک له راگەیاندنی مردنەکەی، ههواڵ به كهسوكارهكهی گهیشتووه كه دووباره ژیانی بۆ گهڕاوهتهوه.
ئاماژەی بەوەكراوه "ژنەکە ماوەیەک بوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێنرابوو، بە وتەی کەسوکارەکەی، دوای ئەوەی گیانیلەدەستداوە، هەوڵیانداوە تەرمەکەی بگوازنەوە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی شۆڕش، بەڵام زیندووبووەتەوە."
ناوبراو پێشتر هاوسەرەكەشی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام ئەو چاكبووەتەوە.