كوردیو
تەرمی مێردمنداڵیكی تەمەن 11 ساڵان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە لە کاتی شوانکاریدا گیانی لەدەستداوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه 15-7-2020 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست (كوردیو) كهوتووه بڵاویكردووهتهوه، "کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی مێردمنداڵێکی 11 ساڵان، کە دانیشتووی گوندی سپێرۆی سەر بە ناحیەی ژاراوەی قەڵادزێ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەوان مەڕدارن لە بناری قەندیل و کوڕەکەیان ویستوویەتی ئەسپەکەیان راکێشێ و دواتر ئەو گوریسەی بە ئەسپەکەوە بووە، لەدەستی مێردمنداڵەکە گیر بووە و ئەسپەکە ئەوی راکێشاوە و بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە."