نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕى تەواو ی ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كه هەیە بەیەدەگەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1 ی ئابی 2020 نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند"دوێنێ شەو وا پیشاندرا گوایە ئۆکسجین نەماوە هەرچەندە ڕامانگەیاند ئەم هەواڵە دوورە لەراستیەوە، هەروەها ئەمرۆ چەند بوتڵێکى ئۆکسجین بەناوى لایەنێکى سیاسى هێنرابووە نەخۆشخانە کەهەرچەندە لەکاتى ئێستادا بڕى تەواو هەیە بەیەدەگەوە، لێرەدا جارێکى تر ڕایدەگەیەنین کەهیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نى یە".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوامین لە خزمەتکردنى نەخۆشان و داوادەکەین لێبگەرێن خزمەتگوزارى چارسەرى بەرێگاى راست و زانستى خۆیدا بروات .
ئەوەش لەكاتێكدایە دوای كارەساتە گەورەكەی رؤژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردو 30ی تەمموز كە كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دروستبوو و تیایدا بە شێوازێكی فەرمی ڕاگەیەندرا لە نەخۆشخانەكە 5 تووشبوو گیانی لەدەستداوە ، بەڵام بەپێی وتەی چەندین شایەتحاڵ ڕۆژی پێنج شەممە 18 هاوڵاتی بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستداوە ، بەڵام لایەنی حكومی ئەو ژمارەیە ڕەت دەكەنەوە.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ شه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایانكرد كه بۆ جارێکی‌تر لە نەخۆشخانەی رزگاری کێشەى نەمانى ئۆکسجین دروستبووە و بەشێک لە کەسوکاری نەخۆشەکان بە دەم هاوار و گریانەوە باسیان لەوە ده‌كرد، کە بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و نەبوونی ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە نەخۆشەکانیان گیانیان لەدەستداوە.