كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین لەم ناوچانە دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین لەم ناوچانە دەبێت

 

پسپۆرێكی بواری كەش و هەوا لە عێراق ئاشكرای دەكات دۆخەكە بەرەو ئاسایی دەرواتەوە و ئەگەری بارانبارین لەهەندێك ناوچە هەیە.

پسپۆری كەشناسی عێراقی (سادق ئەلعەتییە) رایگەیاند : " بەشێوەیەكی گشتی كەش و هەوا لەم هەفتەیە ئاسایی دەبێتەوە و هاوینی ئاسایی شوێنی خۆی دەگرێتەوە".

وتیشی : " پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەو گڕەی لەچەند رۆژی رابردوو هەبووە كۆتایی پێدێت و كەشی هاوینی ئاسایی دروست دەبێت".

پسپۆری كەشناسی عێراقی دەڵێت : " لەئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لەبەشێك لە ناوچەكانی باكوور و ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری باران بارین هەیە".

ئەمەش كەش هەوای ئەمرۆی شارەكانە:

دهوك 41 

موصل 43

هەولێر 42

سلێمانی 36

كەركوك 43

سەلاحەدین 45

دیالە 45

ئەنبار 44

بەغدا 45

بابل 44

كەربەلا 43

واست 46

دیوانیە 45

نەجەف 43

موسەننا 45

میسان 46

ژی قار 46

بەسرە 46 

 

هه‌واڵی گرنگ