جارێكی دیكە پزیشكانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیانكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جارێكی دیكە پزیشكانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیانكردەوە

 

دوای ئەوەی دوێنی هۆشداریان دایە حكومەت ئەمرۆ سەرجەم پزیشكە پایەبڵند و پلەبەند و نیشتەجێی خولاوەكان لەنەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد.


بەهۆی دابەش نەكردنی مووچەوە و خراپی باری گوزەرانیانەوە دوێنێ لەیاداشتیكدا كە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكمانیان كردبوو ژمارەیەك پزیشك رایانگەیاندبو ئەگەر حكومەت دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سیچ نەكات ئەوا بایكۆتی دەوام دەكەن.


بەپیی زانیارییەكانی كوردیو ئەمرۆدووشەممە 10-8-2020 بەهۆی وەڵام نەدانەوەی داوكاریەكانیان سەرجەم پزیشكە پایەبڵند و پلەبەند و نیشتەجێی خولاوەكان لەنەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.


جێگەی ئاماژەیە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردودا بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە بۆماوەی زیاترلە دوو هەفتەی سەرجەم پزیشكان لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەرین و گەرمیان بایكۆتی دەوامیان كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ