دوای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە مەڵبەندی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە جارێكی دیكە دەرگای خوێندن دەكرێتەوە.
حكومەتی چین بڵاوی كردەوە ، بریارە لەگەڵ دەستپێكردنی وەزری پایز (2842) دامەزراوەی پەروەردەیی لەتەواوی شارەكە دەكرێتەوە.
وەك حكومەتی ناوخۆیی لەو شارە رایگەیاندووە ، زیاتر لە یەك ملیۆن و (400) هەزار قوتابی دەگەرێنەوە هۆلەكانی خوێندن.
بەپێی راگەیەنراوی دەستەی زانكۆی شاری ووهان ، رۆژی دووشەممە دەوامی زانكۆ لەتەواوی شارەكە دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی رێنماییەكان هیچ قوتابییەك بۆی نییە لەكاتی چوون و هاتنی بۆ زانكۆ و پەیمانگا و قوتابخانەكان ماسك بەكارنەهێنێت.