شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و ژمارەیەك كۆبونەوە ئەنجامدەدات.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی نیسانی 2024 نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌گاته به‌غدا.
سەرۆكی هەرێم یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ده‌بێت و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن له‌وانه مووچه و هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و له‌وێ به‌شێك له كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ باسكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كه له مانگی 11ی 2023وه به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، پێده‌چێت به‌م نزیكانه پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی ببێته‌وه كه پشكی سوننه‌كانه.