كوردی‌و
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانین له مانگی داهاتوو ده‌ست به خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكان بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 29-8-2020 عه‌بدولسه‌لام دۆله‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند،" ئێمه پاڵپشتی له‌وه ده‌كه‌ین كه خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ناو كامپه‌كاندا بێت، به‌ڵام بارودۆخ رێگره له‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،"دوو رێگا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن هه‌یه، یه‌كه‌میان رێگه‌ی ئۆنلاینه،دووه‌میشیان سیسه‌می ئاوێته‌یه، ئێمه بۆ خوێندنی ساڵی پاریش ئه‌وه‌مان به په‌سه‌ند نه‌زانیوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوچه دووره ده‌سته‌كان هێلی ئینته‌رنێت بوونی نییه، وه له‌وانه‌شه مۆبایلی زیره‌ك به‌رده‌ست نه‌بێت بۆ قوتابیان."
له‌باره‌ی رێگه‌ی دووه‌میشه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو،"ئه‌گه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی له‌م قۆناغه‌دا رێگه نه‌دات، ئه‌وه باشترین بژارده سیسته‌می ئاوێته‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری له‌سه‌ر دراوه".
له‌باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنی خوێندنیشه‌وه رایگه‌یاند،" ئێمه ناڵێین خوێندن بۆ مانگی 12 دوابخرێت، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانین له مانگی نۆ ده‌ست به خوێندن بكه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر سیسته‌می ئاوێته‌ش بدرێت."
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان و جێبه‌جێكردنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان، ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 ته‌واونه‌كرا ، بۆ ساڵی داهاتووش پێشبینی ده‌كرێت هه‌مان گرفت رووبه‌رووی خوێندن ببێته‌وه.