ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی موچه‌ی نایاسایی بڕیارێك ده‌رده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی موچه‌ی نایاسایی بڕیارێك ده‌رده‌كات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووەمی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تریی ئەنجامدرا و، تێیدا لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی فرەمووچەیی نایاسایی پێکهێنرا.


ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە‌ ٧/٩/٢٠٢٠، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی قۆناغی دووەمی لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری كرد، لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، كە‌ وە‌زیری دارایی و ئابوری ئامادە‌ی بوو، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دە‌ستپێكردنە‌وە‌ی جێبە‌جێ كردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری كرا بە ‌ئاڕاستە‌‌ی بە‌رجە‌ستە‌كردنی حكومە‌تی ئە‌لیكترۆنی بە‌ سودوە‌رگرتن لە ‌تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری لە ‌بە‌ڕێوە‌‌بردنی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و فراونكردنی پرۆگرامە‌كە‌ تا بوارە‌كانی تریش بگرێتە‌وە‌ و ببێتە‌ یارمە‌تیدە‌رێكی سە‌رە‌كی بۆ جێبە‌جێ كردنی كردارە‌كی چاكسازی و بە ‌ئە‌لیكترۆنی كردنی داموودە‌زگاكانی حكومە‌ت .


له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا  لیژنە‌یە‌ك پێكبھێنرێت بۆ بە‌ردە‌وامیدان بە‌ پاككردنە‌وە‌ی لیستی مووچە‌خۆران و یە‌كلا‌كردنە‌وە‌ی فرە‌مووچە‌ی نایاسایی پشتبە‌ستوو بە‌ یاسایی چاكسازی. بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش فە‌رمانگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی و بە‌دواداچوون و فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و وە‌زارە‌تی دارایی راسپێردران بە‌م ئە‌ركە‌ ھە‌ستن.

لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا  ، بڕیاردرا وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری ئاسانكاری بکات لە‌ پرسی تۆماركردن و دیاری كردنی فە‌رمانبە‌رانی تۆماركردن‌، بۆ ئە‌وە‌ی تەنیا ئە‌و مووچە‌خۆرانە‌ تۆمار بكرێن كە‌ یاسایین وتۆمارنە‌كراوون و بڕیار لە‌ تۆماركردنیان دە‌درێت.


دوای ھاتنی قۆناغی یە‌كە‌می بایۆمە‌تری بە‌ تۆماركردنی به‌شێكی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان‌ لە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لیكترۆنی ناوە‌ندیدا،له‌ ئێستا لیژنە‌ی باڵای بایۆمه‌تری دە‌ستیكردوه‌ بە‌ جێبە‌جێ كردنی قۆناغی دووە‌می سیستە‌مە‌كە‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ