وەزارەتی پەروەردە مەرجەكانی مامۆستایانی بۆ درێژەدان لە خوێندنی باڵا ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە مەرجەكانی مامۆستایانی بۆ درێژەدان لە خوێندنی باڵا ڕاگەیاند

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك مەرجی بڵاو كردوە تایبەت بەو مامۆستایانەی دەیانەوێت لە خوێندنی باڵا درێژە بەخوێندن بدەن.

لە نوسراوێكدا بە ژمارە( 8930 ) كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بەرێوەبەرایەتی گشتی فێركردن لە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندوە" ئەو مامۆستایانەی كە خوازیارن لە خوێندنی باڵابۆ ماستەرو دكتۆرا بخوێنن لە زانكۆكانی حكومەتی فیدراڵ ئەوا پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت"

ئەوەش هاتووە" پێویستە دووساڵ خزمەتی فیعلیان هەبێت و كۆنمرەی بەدەست هاتووش بۆ خوێندنی ماستەر لە 65نمرە كەمتر نەبێت و بۆخوێندنی دكتۆراش لە 70 نمرە كەمتر نەبێت"

هەرلەنوسراوەكەدا ئاماژەش بەوە كراوە "پێویستە پسپۆری ئەوكەسانە لە هەمان ئەو پسپۆریانەدا بێت كە وەزارەتی پەروەردە پێویستی پێیانە"

 

هه‌واڵی گرنگ