كوردی
ماوه‌ی سێ ساڵه به‌شی زمانی كوردی له زانكۆی ڕاپه‌ڕین هیچ خوێندكارێك وه‌رناگرێت و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:بەبێ پرسی ئەوان ئەو بڕیارە دراوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، ئەنجوومەنی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی راپەڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه،"لە ساڵی 2017وە لەژێر ناوی 'هەڵپەساردن'ـدا بۆ سێیەم ساڵە خوێندکار بۆ به‌شی زمانی كوردی نانێردرێت،کە بەبێ پرسی ئەوان ئەو بڕیارە دراوە و هیچ را و سەرنجێکیان وەرنەگیراوە".
له‌باره‌ی هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی خوێندكاره‌وه رایده‌گه‌یه‌نن،" بڕیاری وەرنەگرتنی خوێندکار لە بەشی کوردیی زانکۆی راپەڕین لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە بە بیانووی نەبوونی هەلی کار دراوە".
ده‌شڵێن،"بەشەکە خواستێکی زۆری خوێندکارانی دەڤەرەکەی لەسەرە و تا رادەیەک دەستکەوتنی هەلی کاری وانەبێژی لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەم دەڤەرە بەردەستە."