عێراق.. وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان دیاریكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان دیاریكرا

كوردیو

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی عێراق دیاریدەكات.

ئەمرۆ دووشەممە 19-10-2020  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند،" رۆژی  1-11-2020 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنە لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی عێراق".

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی، خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ساڵی رابردوو تەواونەكرا، هەروەها بۆ ئەمساڵی خوێندنیش وادەی دەستپێكردنەوە لە كاتی ئاسایی خۆی دواخرا.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ