بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ڕایدەگەیەنێت: ئەمبوڵانسێكی نەخۆشخانەكەمان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووەو سێ كەس بوونەقوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین بڵاویكردەوە: بەداخەوە لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشێك لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغداد، ئەمبوڵانسەكەمان توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و لە ئاكامی ڕووداوەكە سێ كەس بوونە قوربانی.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا چۆنیەتی ڕوداوەكە لە ژێر لێكۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكاندایەو داواكارین لە خوای گەورە لەو كەسانە خۆشبێت كە گیانیان لەدەست داوە و شیفای بەپەلە بنێرێت بۆ بریندارەكان.