دهۆك...هێزێكی دەمامكدار دوو چالاكوان دەڕفێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك...هێزێكی دەمامكدار دوو چالاكوان دەڕفێنێت

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 22-10-2020 هێزێكی دەمامكداری ئەمنی دوو چالاكوانی سنوری پاریزگای دهۆك بۆشوێنیكی نادیار دەڕفێنێت.


بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاو كراونەتەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممەهێزێكی دەمامكداری ئەمنی هەردوو چالاكوان گوهدار زێباری و ئەیاز كەرمیان لەدهۆك ڕفاندوە.

 

ڕفاندنی ئەو دووچالاكەوانە دوای ئەوە دێت بەیانی ئەمڕۆ "شڤان پەرۆشكی" چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی بادینانیش لەلایەن هیزیكی دەمامكدارەوە ڕفێنرا.

 

جێگەی ئاماژەیە لە7ی ئەم مانگەشدا لەسنوری پارێزگای دهۆك لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە شێروان شێراونی ڕۆژنامەنوس ڕفێنراو دواتریش دیندار زێباری ڕێكخەری پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند ئەو كەسە لەلایەن دەستی دەرەكیەوە پارەی پێدراوە و خۆشی دانی ناوە بەوەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ