وێنەكان ببینە، فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وێنەكان ببینە، فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستیپێكرد


ئەمڕۆ پێنج شەممە فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی بەكارەكانی كرد و جوتیار و باخەوان وپیشەوەر و خاوەن بەرهەمەكان و هاوڵاتیان دەتوانن بەشداربن.

حەیدە حەمە ساڵح پەیامنێری كوردیو لە هەڵەبجەوە پێی ڕاگەیاندین: بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندرووستییەكان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پاركی یاری شاری هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ڕێنماییەكان هاوڵاتیان و جوتیاران دەتوانن هاوكار و بەشدار و میوان بن و جوتیاران و خاوەن كارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش دەكەن.

فۆتۆ: هەڵەبجەنیوز

 

هه‌واڵی گرنگ