هەولێر... لەسەر نەبەستنی ماسك سەدان هاوڵاتی سزادراون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر... لەسەر نەبەستنی ماسك سەدان هاوڵاتی سزادراون

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت: لیژنەكانیان بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەستنی ماسك جێبەجێ دەكەن و لەو ماوەیەدا سەدان هاوڵاتی لەسەر نەبەستنی ماسك سزادراون.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا، ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێكە لیژنەكانی قائیمقامیەت دەستیان بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ پێنج شەممە كە یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر محەمەد(د.خ)، لیژنەكانی قایمقامیەت و مەفرەزەكانی پۆلیس وەكو ڕۆژانی ئاسایی سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەكەن و جەخت لەسەر بەستنی ماسك دەكرێتەوە.

هەروەها ووتیشی: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر سەدان هاوڵاتی بەبڕی 20 هەزار دینار سزا دراون لەسەر نەبەستنی ماسك و هەر هاوڵاتیەك پابەندنەبێت سزادەدرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ