لەسەر ئۆتۆمبێلێك، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر ئۆتۆمبێلێك، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

 

 

لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ڕایگەیاند: لە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلی ژمارە (43) ی گواستنەوەو گەیاندن، لە رۆژی هەینی (30-10-2020) لەسۆشیال میدیاكاندا كاتێك فەرمانبەر (ئا. م. خ) بەدەر لە رێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبێلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبێلەكە لە فەرمانبەری بەكارهێنەر وەرگیرایەوەو گەڕێندرایەوە بۆ ناو فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتیەكەیی و رۆژی یەكشەمەش (1/11/2020) لەكاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینەوەی یاسایی پێویستی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

ڕاشیگەیاند: هەروەها بەپێویستی دەزانین ئەوەش روونبكەینەوە ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە، لە بنەماكانی ئەركی پیشەییانەی خۆی لایداوە، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان لەم سەرپێچیە ئاگاداربكردبایەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست.

لەگەڵ رێزدا ...

حكومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

 

هه‌واڵی گرنگ