سلێمانی.. رێكاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەگیرێتە بەر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. رێكاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەگیرێتە بەر

كوردیو

وا بڕیارە ئەمرۆ لە پارێزگای سلێمانی  رێكاری نوێی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا  رابگەیەندرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،"ئەمرۆ شەممە 31-10-2020 لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و تێیدا دوای گفتوگۆ و دیراسەكردنی بارودۆخەكە، بڕیاری نوێ لەبارەی رێگریكردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"سبەینێ یەكشەممە لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ ھاندان و پابەند بوونی ھاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەکان".

 به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌ پارێزگای سلێمانی گه‌یشتووه‌ته‌ 22 هه‌زار و 292 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 796 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و  هەزار و 196 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ