لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی ئەمریكا چی روویدا؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی ئەمریكا چی روویدا؟

كوردیو

دوێنێ چوارشەممە جۆ بایدن وەک 46ــەمین سەرۆکی ئەمەریکا لە مەراسیمێكدا لە واشنتن سوێندی یاسایی خوارد و تێیدا بەهۆی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی ئامادەبوون.

ئاژانسی سكای نیوز چەند پەیام و ئاماژەیەک ئاشكرا دەكات كە  لە مەراسیمەکەدا بەدیکراوە و بریتین لە:

یەکەم

ئەو ئۆتۆمبێلەی بایدنی بۆ مەراسیمەکە گواستەوە، ژمارەی 46 لەسەر پلێتەکەی نووسرابوو، ئەمەش  ئاماژەیە بۆ ئەوەی، بایدن 46هەمین سەرۆکی ئەمەریکایە.

دووەم

هەر یەک لە کامیلا هاریس، جێگری سەرۆک، میشێل ئۆباما، خانمی پێشووی کۆشکی سپی و هیلاری کلینتن، رەنگی جلەکانیان مۆر بوو، ئەمەش بۆ نیشاندانی یەکڕیزیی وڵاتەکەیان بوو.

سێیەم

ئەو ئینجیلەی بایدن سوێندی پێخوارد، هەمان ئەو کتێبەیە کە پێشتر جۆ بایدن لە وەرگرتنی پۆستەکانی پێشووی سوێندی پێخواردووە.

چوارەم

بەگوێرەی نەریتی رادەستکردنی دەسەڵات لە ئەمەریکا، کاتێک سەرۆکێک دەڕوا، دەبێت نامەیەکی بەخێرهاتن بۆ سەرۆکی نوێ لە نووسینگەی سەرۆک جێبهێڵێت، بەڵام کەس نازانێ ترەمپ ئەو کارەی کردووە یاخود نا.

پێنجەم

هاریس لە لایەن ئەو ئەفسەرەوە هێنرا بۆ مەراسیمەکە کە دوو هەفتە لەمەوبەر توانی کۆتایی بە خۆپیشاندانی لایەنگرانی ترەمپ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بهێنێت.

شەشەم

لە دوای ئەوەی لەیدی گاگا سروودی نیشتمانی لە مەراسیمەکە گووت، باراک ئۆباما، کە یەکێکە لە هەوادارەکانی، دەست خۆشی لێکرد و لەگەڵی دوا.

حەوتەم

لە ساتی سوێندخواردنی جۆ بایدن، کەسێک بە جلی سەربازییەوە، چووەتە سەر گۆڕی کوڕەکەی جۆ بایدن و نزای بۆ کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ