دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس هه‌ڵی ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك ده‌دات، تاوانباره‌كه رووبه‌ری پۆلیس ده‌بێته‌وه‌و به چه‌ۆ پۆلیسێك تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌باره‌یه‌وه بەشی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
بەشی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای ئاگاداركرانه‌وه‌مان به بوونی روداوێکی دزینی ماتۆڕسکیل، پاش وەرگرتنی زانیاری توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت، کە دانی ناوە بە ئەنجامدانی دزینی پێنج ماتۆڕسکیل لە ناو شاری هەولێر.
بەشی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ده‌ڵێت: لەکاتی هه‌وڵی دەستگیرکردنیدا، تاوانباره‌كه روبەروروی هێزەکانی پۆلیس بۆتەوە و کارمەندێکی پۆلیسی بە چەقۆ بریندارکردووە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پشكنینی تۆمەتبارەكه، دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان دەستبەسەر کراوە.