كازمی بەڵێنی تۆڵەكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی بەڵێنی تۆڵەكردنەوە دەدات

 

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی توندو بەهێز دەدات و دەڵێت، تۆڵەیان بۆ ئەو خوێنە پاكانە توندو بەهێز دەبێت كە بە ناهەق دەڕژێن.

(موستەفا كازمی) لەتویتێكدا وتی، گەلی ئێمە خۆڕاگری خۆی سەلـماندووە دژ بە تیرۆری داعشی تەكفیری، ڕوونیشیكردەوە، ئیرادەی ژیان لای كەسوكارمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەیامێكی پڕ لە جوامێری و تەحەدایەكی بێوێنە بوو.

دوابەدوای ئەو دوو تەقینەوە خۆكوژییەی دوێنێی‌ ناوچەی باب شەرقی نزیك گۆڕەپانی تەیران لە بەغدا كە بەهۆیەوە (32) كوژراوو (110) برینداری لێكەوتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ